لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری شاندێکی پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەکات و گفتوگۆ لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ له عێراق دەکات
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی و بە ئامادەبوونی دکتۆر وحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری هەردوو بەڕێز ساموێل کولاتی سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی نێودەوڵەتی و بەڕێز مەشهەد حوسێن ئەندامی پەرلەمانی پاکستان کرد، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ .
پەرلەمانتار ساڵحی پێداچوونەوەی بە میکانیزمی کارو ڕێوشوێنەکانی لیژنەکە کرد بە شوێنکەوتنی سیستەمی هاوکاری بەکۆمەڵ لە نێوان ئەندامانی و هەڵگرتنی شەفافیەت لە کارەکانیدا بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی وڵاتەکەو ئاماژەی بەوە کرد، کە سیستەمی کار تەنها بە دۆسیەیەکی دیاریکراو نییە بەڵکو هەموو دۆسیەکانی پەیوەست بە مافەکانی هاوڵاتیانی عێراقەوەیە .
لە هەمان ڕووەوە، پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی باسی لە ڕۆڵ و کاری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و ڕۆڵی لیژنەی پەرلەمان کرد، بۆ چاودێریکردنی کارەکانی کۆمسیۆن و ڕۆڵی ئێستای لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی کۆمیسیاران و جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە یاسادانانی یاساکانی پەیوەست بە کارەکانی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی هەوڵەکانی بۆ یاسادانانی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانەو باسی لە گرنگی یاسادانانی یاسای توندوتیژی خێزانی کرد، دیارنەمانی بەزۆر، بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە، پاراستنی هەمەجۆری و ڕێگریکردن لە جیاکاری، لەو کاتەی عێراق پەیماننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانی لەسەر ئەم یاسایانە واژۆ کردووە .
هەروەها لیژنەکە لەگەڵ شاندی میوان گفتوگۆیان کرد لەسەر قەیرانی ئاو و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ڕێگەگرتن لە کارەساتی وشکەساڵی، کە هەڕەشە لە وڵاتەکە دەکات و هەماهەنگی هاوبەشی خۆی لەگەڵ پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەربڕی لە ڕێگەی پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ پشتیوانیکردنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی .
پەرلەمانتار جومەیلی جەختی لە گرنگی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەوروپا کردەوە، لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردن و پێشکەشکردنی دید و بیرۆکەی نێوان هەردوو لا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ٨ / ٢٠٢٣