لیژنەی مافی مرۆڤ میوانداری ئەنجومەنی بەهێزکردنی مافی مرۆڤ دەکات
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمان زەینەب موسەوی و نیسان ئەلزایر، ڕۆژی یەکشەممە، میوانداری شاندێکی ئەنجومەنی بەهێزکردنی مافی مرۆڤی کرد.
لە میانەی میواندارییهكهدا لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران، تاوتوێی چۆنیەتی هاوکاریکردن لە گەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان کرد لە بواری یاسادانانی مافەکانی مرۆڤ.
خاتوو جینان موبارەک، سەرۆکی ئەنجومەنەکە، گرنگترین چالاکییەکانی ئهنجومهنی لە بواری پشتیوانیکردنی ژنان خستهڕوو، بەتایبەتی بێوەژنان و ئەو ژنانهی كه نەخۆشی چارەسەرنەکراویان هەیە، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەنجومەنەکە نزیکەی 10 ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارێزگاکانی بەغدا و موسڵ و بەسرە و دیوانیە و بابل و ناسریە و کەرکوک و هەولێر لەخۆ دەگرێت .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئامادهبووان ڕێککەوتن لەسەر تەواوکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن و دابینکردنی چاودێریکردنی پێشێلکارییەکان، له گهڵ سازكردنی وۆرکشۆپ بۆ یاسا پێگەیشتووەکانی مافی مرۆڤ.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠ / ٩ / ٢٠٢٣