لیژنەی مافی مرۆڤ لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە بە ئامادەبوونی شاندی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان و ئەندامی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی، ڕۆژی سێشەممە، لەگەڵ شاندی یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی بەڕێز ساموێل کۆگلاتی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی یەکێتی و شاندی یاوەری، لەگەڵ سەرۆکی کۆمار دکتۆر عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کۆبوونەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی هەماهەنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەهێزکردنی بنەماکانی بنیاتنانی دیموکراسی و زامنکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕا و بەهێزکردنی سەروەری یاسا و دەسەڵاتی دادوەری کرا .
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆمار ڕوونیکردەوە کە عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە بە پەرۆشن بۆ دامەزراندنی کلتوورێکی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و ڕێزگرتن و قبوڵکردنی ئەوانی تر .
بەڕێز ساموێل کۆگلاتی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانیکردنی عێراق و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی کۆمار و ستایشی ڕۆڵی بەڕێزیان کرد لە پاراستنی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٢ / ٨ / ٢٠٢٣