لیژنەی مافی مرۆڤ له گەڵ ڕێکخراوی پزیشکانی مافی مرۆڤ کۆدەبێتەوه

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی یەکشەممە، لە بارەگای لیژنە، لەگەڵ بەڕێز عەبدولڕەززاق سەعدی سەرۆکی پزیشکانی مافی مرۆڤ کۆبوویه‌وه‌.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ڕێکخراوەکە ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی کارەکانی و ڕاهێنانی بەشە گرنگەکانی وەک پزیشکی دادوەری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ لێکۆڵەرانی دادوەری و پێویستی ئامادەکردنی فۆرمێکی یەکگرتوو بۆ پزیشکی دادوەری پێشکەشکرد .
پەرلەمانتار ئەرشه‌د سالحی سەرۆکی لیژنەکە پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی فراوانتری کرد، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆ بگرێت بۆ ڕوونکردنەوەی گرنگی فۆڕمەکەو پێشکەشکردنی پێشنیارەکان لە بواری تەندروستیدا، سەبارەت بە پێشنیاری یاسای دژە ئەشکەنجە، کە لەلایەن لیژنەکەوە پێشکەشکراوە، بە مەبەستی گەیشتن بە وەشانی کۆتایی فۆڕمەکە.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١١ / ٦ / ٢٠٢٣