لیژنەی مافی مرۆڤ بەشداری لە کۆڕبەندێکی دیالۆگی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی یاسای هاوکاری یاسایی دهكات
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ، پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی، ڕۆژی چوارشەممە، بەشداری کرد لە کۆڕێکی دیالۆگدا کە لەلایەن پەیمانگای پەرەپێدانی پەرلەمانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕێکخرابوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی فریاکەوتنی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی یاسای یارمەتی یاسایی .
لە میانەی کۆڕبەندەکەدا کە لە هۆڵی شەبیبی لە باڵەخانەی ئەنجومەندا بەڕێوەچوو، بە بەشداری نوێنەرانی چەند وەزارەتێک و دەستەی سەربەخۆ و کۆمەڵەی پارێزەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەرۆکی لیژنەکە جەختی لە گرنگی یاسادانانی یاساکە کردەوە، بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لە یارمەتیدانی ئهو خێزانانهی یاساكه دهیامگرێتهوه، جگە لە گرنگی پێداچوونەوە بە هەموو بۆچوونەکان بۆ گەیشتن بە پڕۆژەی یاساکەو دهركردنی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی .
کۆبوونەوەکە ئاماژەی بە دەستێوەردانی نوێنەران و ئامادەبووان کرد، لەسەر گرنگی یاساكهو پێویستی چارەسەرکردنی کەلەبەرە یاساییەکان، لە کاتێکدا جەختی لە ڕۆڵی یاساكه کرا لە دابینکردنی یارمەتی یاسایی بۆ كهسانی شایسته.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٧ / ٨ / ٢٠٢٣