لیژنەی مافی مرۆڤ بەشداری دەکات لە کۆڕبەندی نیشتمانی هۆشیارکردن لەسەر چوارچێوەی یاسایی بۆ کەسانی ونبوو و میکانیزمە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان
لیژنەی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی سهرۆكی لیژنهو بە ئامادەبوونی دکتۆر وحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامانی پەرلەمان حەسەن مەردان و نیسان ئەلزایەر، ڕۆژی چوارشەممە، بەشدارییان لە کۆڕبەندی نیشتمانی کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە چوارچێوەی یاسایی بۆ بێسەروشوێنەکان و میکانیزمە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان، کە لە هۆڵی شەبیبی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو و بە ئامادەبونی نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان .
لە میانەی کۆڕبەندەکەدا کە لەژێر سەرپەرشتی پەیمانگای گەشەپێدانی پەرلەمان بەڕێوەچوو، پەرلەمانتار ساڵحی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جیاوازی نەکەن لەنێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراق، لە ڕاپۆرتەکانیاندا کە باس لەو تاوانانە دەکەن کە لەلایەن ڕژێمی پێشوو و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجامدراون، هەروەها بنەمای دادپەروەری لە کارەکانیاندا لە دژی ئەوەی کە پێکهاتەکانی هاوڵاتیان ڕووبەڕووی دەبنەوە، پەیڕەو بکەن .
لای خۆیەوە پەرلەمانتار حەسەن مەردان ئاماژەی بەو قۆناغانە کرد کە تێیدا خەڵکی عێراق لە هەموو تایەفەیەکدا ڕووبەڕووی کرداری ستەمکاری و ونبوونی بەزۆر بوونەتەوەو ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەت تا ئێستا پڕۆژە یاسایەکی لەسەر دۆسیەی ونبوونی بەزۆر ڕەوانە نەکردووە .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ٨ / ٢٠٢٣