لیژنەی مافی مرۆڤ بهشداری له وۆرکشۆپێک دەکات لەسەر بێ سەروشوێنەکان
لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشهد سالحی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار جوان عەبدوڵا عومەر جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکەو پەرلەمانتار نیسان ئەلزایر ئەندامی لیژنەکە بەشداری لە وۆرکشۆپێکدا کرد لەسەر کەسانی ونبوو، کە لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کەسانی بێسەروشوێن بە بەشداری لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە 21-23-5-2024 ڕێکخرا .
لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا، بەدواداچوون بۆ ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە کە لە لاهای 2021 بەڕێوەچوو کرا، کە تیایدا ICMP بەدواداچوونی بۆ ئامانجەکانی وۆرکشۆپەکە کرد و پێداچوونەوەی بۆ پلانی کردارەکە کرد و چەند ڕاسپاردەیەکی داھێنا کە چارەنووسی ونبووەکان دیاری دەکات و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکات .
وۆرکشۆپەکە باس لە دۆسیەی کەسانی ونبوو دەکات بە بەشداری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ مافەکانی مرۆڤ و نوێنەرانی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەتی بڕیارەکەی حکومەت بۆ دامەزراندنی تۆمارێکی نیشتمانی بۆ بێسەروشوێنەکان بە سەرۆکایەتی وەزیری داد بۆ یارمەتیدان لە هەماهەنگیکردنی کارەکان لە نێوان وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراق، بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووەکان و ئامادەکردنی بنکەدراوەیەکی یەکگرتوو .
لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بەو یاسایەی کە جێبەجێکراوە، لەوانە یاسای دامەزراوەی شەهیدان و یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان، بە زیادکردنی ئەو کەسانەی کە ونبوون و دامەزراندنی سندوقێک بۆ قوربانیان و کەسانی ونبوو و ڕێکخستنی ئەمە بە یاساو بەدەستهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام لە دۆسیەی ئەو ونبووانەی کە لەلایەن دامەزراوەی شەهیدانەوە ئەنجام دەدرێن و تەرخانکردنی ڕێژەی سەدی بۆ دۆسیەی ونبووەکان .
سەبارەت بە دۆسیەی یاسای ونبوونی بەزۆر، لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان پڕۆژە یاسایەکی ئامادەکردووە بۆ پاراستنی خەڵک لە ونبوونی بەزۆر بەپێی پەیماننامەی نێودەوڵەتی، لەگەڵ سزای گونجاو بۆ جددیەتی ئەم تاوانەو هەموارکردنەوەکان و ستراتیژێکی یەکخراو لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە مەبەستی پەروەردەکردن و بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی هاریکاری لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بۆ پەرەپێدانی تۆمارێکی یەکگرتووی نیشتمانی .
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، ڕێککەوتن كرا لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ کەسانی ونبوو بۆ پەرەپێدانی پلانێکی کردار بۆ دۆزینەوەی ڕاسپاردە کە چارەنووسی ونبووەکان دیاری بکات .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ٥ / ٢٠٢٤