لیژنەی مافی مرۆڤ باس لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی یاسای ئازادی ڕادەربڕین دەکات

لیژنه‌ی‌ پەرلەمانی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی و بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار فاروق عەتۆ، سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەوارە دێرینەکان و پەرلەمانتاران نیسان ئەلزایر و فاتیمە عیساوی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموارکردنەکانی ئەم دواییه‌ی‌ پەیوەست بە پڕۆژەی‌ یاسای ئازادی ڕادەربڕین بۆ دەنگدان .
لیژنه که تاوتوێی ئه‌و هەموارکردنانەی کرد که زامنکردنی مافەکانی هاوڵاتیان دەکات، که له دەستوردا زامنکراون له چوارچێوه‌ی‌ یاساییه دروستەکاندا که پارێزگاری له مافی هاوڵاتیانی عێراق دەکات بۆ خۆپیشاندان و زامنکردنی مافی پاراستنی هەموو هاوڵاتیانی عێراق له چوارچێوەی یاسادا .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ / ٩ / ٢٠٢٣