لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان داوا له حکومەت دەکات پیسبوونی ژینگە ڕابگرێت

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان نیگەرانی قووڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە کاریگەری هەوری گۆگرد لە ئاسمانی بەغدا، بەتایبەتی لەم دواییانەدا کە بووە هۆی خنکاندن کە دواترینیان چوونی‌ نزیكه‌ی‌ 200 كه‌س بۆ نەخۆشخانە.
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان داوای چارەسەری بەپەلە دەکات، لەوانە پێویستی وەزارەتی ژینگە بە هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕانی ژینگە، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە پێشنیاری گواستنەوەی ئەو کارگانەی کە لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی دەرەوەی شارەکاندا ناگونجێن و هاوکات لێکۆڵینەوە و کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و بەدواداچوونی پاڵاوگەکانی نەوتی ناو بەغدا و کاریگەرییان لەسەر ژینگە .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ١٠ / ٢٠٢٤