لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان دار ئەلحەنان بۆ کەم ئەندامی توند له کەربەلا بەسەردەکاتەوە

لیژنەی مافی مرۆڤ بە نوێنەرایەتی پەرلەمانتار زوهیر فەتلاوی، ئەندامی لیژنەکە سەردانی دار ئەلحەنان بۆ کەمئەندامان لە پارێزگای کەربەلا كرد، بۆ بینینی ئەو کێشانەی کە تووشی دەبن .
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ماڵەکە کە 138 دانیشتوی تێدایەو لەلایەن 44 کارمەندەوە بەڕێوەدەبرێت، پەرلەمانتار فەتلاوی گوێی لەو بەربەستانە گرت کە ڕووبەڕووی کارەکانیان دەبنەوە، گرنگترینیان پێویستی چاککردنەوەی ڕیشەیی ماڵەكه‌ لە هەموو بوارەکاندا، بە مەرجێک لە ژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا بێت و بە پشتیوانی و بەدواداچوونی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بێت، بۆ دڵنیابوون لە مافی دانیشتوانی ماڵەکە .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ / ٩ / ٢٠٢٣