لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی لێخۆشبوون له زیندانیانی ژن دەکات
لە هەنگاوێکی گرنگداو لەسەر بنەمای داواکارییەکی پێشووی لیژنەکە سەبارەت بە ئازادکردنی زیندانیانی مێ لە ساڵیادی ڕۆژی ژناندا، بۆ ئەوەی دەرفەتێکی نوێ پێیان بدرێت بۆ بەهێزکردنی ژنانی عێراق و بەرەوپێشبردنی دۆخهكهیان، لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بە فەرمی نووسراوی بۆ هەردوو سەرۆکایەتی کۆمارو وەزارەتی داد نارد، بۆ ڕەچاوکردنی ئازادکردنی بەندکراوان لە زیندانەکانی عێراق بە شێوەیەک کە ناکۆک نەبێت لەگەڵ کەیسەکانی پەیوەندیدار بە تیرۆریزم و ڕەچاوکردنی دۆخی سزادراوان لە زیندانەکاندا.
شایهنی باسه كه بەشە یاساییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی دادهوە پەیوەندی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئازادکردنیان بەپێی ڕێوشوێنە یاساییەکان .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٧ / ٧ / ٢٠٢٣