لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بڕیاریدا یاسای ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوه و خۆپیشاندانی ئاشتیانەی بخاته بهردهم دەنگدان
لیژنەی مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بهست بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی پەرلەمان جوان عەبدولڵا عومەر جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە و پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو پەرلەمانتاران نیسان ئەلزایر و زوهێر فەتلاوی .
له میانەی کۆبوونەوەکەدا ماددەکانی پرۆژه یاسای ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوه و خۆپیشاندانی ئاشتیانه به ئامادهبوونی پەرلەمانتار ئیبتیسام هیلالی لەگەڵ ڕاوێژکاراندا تاوتوێکران و ههموارکردنهوهی گونجاوی بۆ کرا .
لیژنەکە ڕازی بوو كه لە دانیشتنی داهاتوودا یاسای ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە بخرێتە بهردهم دەنگدان .
لەلایەکی دیکەوه ڕێککەوتن کرا بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک لەسەر بابەتی سزای جێگرەوه ببهسترێت، به هۆی پێویستی بۆ دەرکردنی یاسایەکی تایبەت به خۆی .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ / ٧ / ٢٠٢٤