لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی سەردانی زیندانی کەرکوک دەکات بۆ بینینی بارودۆخی ده ستگیرکراوان
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ، پەرلەمانتار ئەرشەد سالحی، ڕۆژی چوارشەممە، بەشی دەستگیراوان لە پارێزگای کەرکوک بەسەرکردەوە بۆ بینینی بارودۆخی دەستگیرکراوان و تاوانباران .
لە میانەی سەردانەکەدا، پەرلەمانتار ساڵحی لە گەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەران و هاوپەیمانان کۆبوویهوه و جەختیکردەوە لە سەر گرنگیدان بە هەموو دەستگیرکراوەکان و ڕەچاوکردنی مافەکانی مرۆڤ بەرامبەریان .
سەرۆکی لیژنەی پەرلەمان ئاماژەی بە پێویستی خێراکردنی ڕێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوەو ڕەچاوکردنی کەیسەکانی تاوانباران و دەستگیرکراوەکان کردو دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانی زیندانیەکان لە ماوەی لێکۆڵینەوەکان و قۆناغەکانی دادگاییکردندا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩ / ٨ / ٢٠٢٣