لیژنەی لاوانی پەرلەمان بەشداری لەیادی شەهیدی وەرزش لیوا عەدنان عەبدولحەمزە دەکات
ڕۆژی چوارشەممە ١/٦ / ٢٠٢٢، جەبار ڕەمەزان، سەرۆکی تەمەن لیژنەی وەرزش و لاوان بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدی وەرزشی عێراق لیوا عەدنان عەبدولحەمزە کە لە هۆتێل ئینتەر لە بەغدا لەلایەن کۆمەڵەی وەرزشوانانی نێودەوڵەتی عێراق و جیهانەوە بەڕێوەچوو .
پەرلەمانتار ڕەمەزان لەڕێوڕەسمەکەدا کە بەئامادەبونی سەرۆکی کۆمەڵەکە لیوا خالید تۆفیق لازم و بەڕێز سکرتێری گشتی کۆمەڵەکە بەڕێز عەدنان ئەلجابری و ئامادەبوونی سەرکردە نوخبە و پاڵەوانانی وەرزشی عێراق بوو جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پشتگیریکردنی دەزگا حکومییە پەیوەندیدارکان و دادپەروەری لەگەڵ ئەو قارەمانانەی کەزۆریان بەولاتەکەیان بەخشی و ناوی عێراقیان بەرزکردەوە ، ئاماژەی بەوە کرد کە لیژنەکە پشتگیریان دەکات بە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە کەرامەتیان دەپارێزێت و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دابین دەکات بۆ ئەوەی مافەکانیان بپارێزێت .
له ڕێورەسمی ئاهەنگەکەدا دابەشکردنی خەڵات و مەدالیا و بڕوانامەی ڕێزلێنانی لە خۆ گرت کە لەلایەن کۆمەڵەکەوە پێشکەش بە قارەمان و وەرزشەوانی عێراق کرا لە یارییە جۆراوجۆرەکاندا کە سەرۆکی لیژنەکە بەشداری لە دابەشکردنیدا کرد .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢/ ٦ / ٢٠٢٢