لیژنەی فەرمانی پەڕلەمانی (٢١٤) میوانداری پارێزگاری سەڵاحەدین دەکات بۆ تاوتوێكردنی‌ دۆسیەی شاری پیشەسازی لە شارۆچکەی بێجی

لیژنەی فەرمانی پەڕلەمانی (٢١٤) تایبەت بە دۆسیەی دروستکردنی شاری پیشەسازی، بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار شێخ شەعلان کەریم و ئامادەبوونی پەڕلەمانتار میقدام جومەیلی و پەڕلەمانتار خاتوو سه‌نا للهێبی، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری‌ پارێزگاری سەڵاحەدین به‌ڕێز ئیسماعیل خزەیر هەلوب و یارمەتیدەری هونەری پارێزگار به‌ڕێز عەممار حیکمەت و بەڕێوەبەری‌ فەرمانگە پەیوەندیدارەکاندا کرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە پیاوماقوڵانی شارۆچکەی بێجی به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی دۆسیەی دروستکردنی شاری پیشەسازی و پەیداکردنی چارەسەری پێویست بۆ دابینكردنی‌ شوێنێکی دیکە بۆ دروستکردنی شارەکە لە ناوچەی سینیەی سەر به‌ شارۆچكه‌ی‌ بێجی كرا.
شێخ شەعلان کەریم جەختیكرده‌وه‌ لە سەر گرنگی دروستکردنی شاری پیشەسازی، بەڵام نابێت لە سەر حیسابی وەرزێرەکانی خاوەن زەوی بێت، کە شارە پیشەسازیەکە دەکەوێتە ناو زه‌ویه‌كانیاندا، لە بەر ئەوەی بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێن و گرێبەستی ڕاستەقینەیان هەیە، ئاماژەشیدا بە گرنگی هاوکاری هاوبەش بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانیان و دەستدرێژی نەکردنه‌ سه‌ر دەرامەتیان، لە گەڵ پاراستنی‌ مافی خه‌ڵكه‌كه‌، سەرەڕای ڕەچاوکردنی وەبەرهێنانی پڕۆژەکە لە سەر زەمینەی واقعدا، ئەوەی کە ڕاسپاردەکانی سەبارەت بەوانە لەدواییدا دەردەچێت.
لەلای خۆیەوە پارێزگاری سەلاحەدین ڕوونیکردەوە کە پێویستیەکی تەواو هەیە بۆ دروستکردنی شاری‌ پیشەسازیەکە، بۆ ڕاپەڕینی کەرتی پیشەسازی و ئاشکرایکرد کە شارۆچکەی بێجی لە گەورەترین شارەكانی‌ پیشەسازییه‌ و گووتی‌ كه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستکردنی شارە پیشەسازیەکەو چاوەڕێی ڕێکارەکانی گواستنەوەی دەکه‌ین بۆ گۆڕانی شوێنی شارەکە، هه‌روه‌ها ئاماژەیدا کە ئەو شارە ٥٠٠٠ هەلی‌ كار دابین ده‌كات بۆ خستنەسەرکاڕی بێکارەکان.
دواتر لیژنە گۆێبیستی‌ ڕاوبۆچوون و تێبینه‌كانی‌ پیاوماقوڵانی شارۆچکەی بێجی بوو، سەبارەت بە وردەباسەکان کە لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە پێشكه‌شكران تایبه‌ت به‌ هەڵبژاردنی شوێنەکەوە، سەرەڕای پێویستیی کارکردن بەگیانی یەک تیمی بۆ بەکارهێنانی ئەو ڕێگایانە کە زیان ناگەیەنێت بەهیچ لایەک.
لیژنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی هاوبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی خۆجێیی لە سەڵاحەدین پێكبێنێت بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکەو ده‌ركردنی‌ بڕیاری‌ گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌و پێکهێنانی شاندێکی‌ هاوبه‌ش و بەئامادەبوونی نوێنەرێک له‌ ئەنجومەنی‌ نوێنه‌ران بۆ هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو بۆ پڕۆژه‌كه‌.
لە کۆتایی میوانداریەکەدا جەختكرایه‌وه‌ لە سەر پێوستی پشتگیریكردن له‌ پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌ددین وكاركردنی‌ هاوبه‌ش و کاریگەر بۆ بەرزکردنەوەی دۆخی‌ پارێزگاكه‌، بەتایبەتی پاش ڕزگارکردنی لە ده‌ستی‌ ڕكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠/٩/٢٠٢٣