‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیە سیاسیەکان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵک كۆبۆوە

‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیە سیاسییەکان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە، میوانداری دادوەران و سەرۆکی لیژنە لاوەکییەکانی یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵکی ئەوانە کرد کە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە زیانیان بەرکەوتووە و بەپێی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2010.
‎لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکی لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە و مەیسان گفتوگۆیان کرد لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو یاسایەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی لیژنەی کراوە، بۆ بەردەوامبوون لە ڕێوشوێنەکانی یاساکە، جگە لە وەرگرتنی هەموو پێشنیارەکانی ئەندامانی ئەنجومەن و دادوەرە بەڕێزەکان بۆ پێگەیشتن بە پڕۆژە یاساکە، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە یاسادانان بۆ خزمەتکردنی ئەو بەشەی هاوڵاتیان کە ئەم یاسایە ئەیانگرێتەوە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٩