‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی زیندانە سیاسییەکان تاوتوێی‌ پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵکی زیانپێگه‌یشتووان به‌هۆی‌ ڕژێمی‌ پێشوو ده‌كات

‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیانی زیندانە سیاسییەکان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم سەرۆکی لیژنەکە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی به‌ست، تیایدا چەند بابەتێک باسکرا.
‎لە کۆبوونەوەکەدا، لیژنەکە تاوتوێی پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵکی ئەو کەسانە کرد کە لەلایەن ڕژێمی پێشوو ژمارە (16) ی ساڵی 2010 زیانیان بەرکەوتووە، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیارەکانی ئەندامان بۆ هەموارکردنی ماددەکانی یاساکە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان کە ئەم یاسایە دەیگرێتەوە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٢٨