لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان لە گەڵ دەزگای شەهیدان بەشداری كرد لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی سپایكەر هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی فەتوای جیهادی كیفائی
لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی لیژنە پەرلەمانتار حەسەن سالم، ڕۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونی بەرپرسان و جەماوەرێكی زۆر، بەشداریكرد لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی یادکردنەوەی دامەزراوەی شەهیدان لەژێر دروشمی “سپایكەر تاوانی بەعسییەکانە” لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی سپایكەر ، هاوكات لەگەڵ دەستپێکردنی فەتوای جیهادی کارا.
سەرۆکی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان لەم بۆنەیەدا وتارێکی پێشکەشکرد، تیَیدا یادی ئەو تراژیدیاو کارەساتە ئازاربەخشەی بە بیرهێنایەوە کە زیاتر لە (2000) شەهیدی بێتاوانی تیاچوو.
سالم داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد یاسایەک دەربكات، بۆ پێناساندنی ئهو تاوانه به جینۆسایدی دژی مرۆڤایەتی و دەستبەجێی تاوانباران دادگایی بكرێن لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات، داواشی لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار کرد ئەو گۆڕستانانە هەڵبدەنەوە کە پاشماوەی شەهیدە کوژراوەکانی تێدایەو هەموو ڕێوشوێنێک بگرنەبەر کە ئاسانکاری بکات بۆ ڕادەستکردنی تهرمهكان بۆ خێزانەکانیان و تەرخانکردنی زەوییەک لە پارێزگای نەجەف یان کەربەلا بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕستان و مۆزەخانە بۆ شەهیدەکان و کەلوپەلەکانیان دابمهزرێنرێت.
پەرلەمانتار حەسەن سالم ستایشی ڕۆڵی دامەزراوەی شەهیدانی کرد لە یادکردنەوەی شەهیدانی سپایكەر، جگە لە ستایشی ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان کە تۆڵەیان لە بكوژانی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی سپایكەر کردەوە، لە ڕێگەی ئازادکردنی زەوییە داگیرکراوەکان و سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستییەکانی داعشدا، بەهۆی فەتوای ڕێبەری باڵا سەید عەلی سیستانی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٦/١٢