لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی نەینەوا دەکات

پەرلەمانتار ئەحمەد عەبدوڵا جبوری سەرۆکی تەمەنی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، ڕۆژی یەک شەممە ١٢/٦/٢٠٢٢ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی پارێزگای نەینەوای کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا، پەرلەمانتار ئەحمەد جبوری تاوتوێی دیارترین ئەو کێشەو ئاستەنگانەی کرد کە ڕوبەڕوی کارەکانیان دەبێتەوە لەوانە، دۆسیەی قەرەبوکردنەوە لەپارێزگای نەینەواو، میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕاپەڕاندنی کاری شەهیدان لەپارێزگاکە و نەشیاوی شوێنی کارکردنی دامەزراوەکە .

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری شەهیدانی نەینەوا ڕونیکردەوە، دامەزراوەکەیان لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری نەینەوا ڕێککەوتووە بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی فروانتر بۆ پێشوازیکردن لەسەردانیکەران و بڕیارە بارەگای ئەنجومەنی پارێزگای کۆنیان پێبدرێت و بەمزوانە دامەزراوەکە بگوازنەوە بۆ ئەوێ.

هاوکات باسیش لە پرسی وردبینیکردنی ئەمنیی بۆ شەهیدان و ونبوان و بەرکەوتوان کرا لەڕێی چارەسەرکردنی ئەو پرسە بەکردنەوەی بەشی ئەمنیی لەناو دامەزراوەی شەهیدان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢/٦/٢٠٢٢