‎لیژنەی شەهیدان، قوربانیان و زیندانیانی سیاسی میوانداری سەرۆکی لیژنەی ناوەندی و لیژنەی تانه‌كان لە وەزارەتی دارایی ده‌كات

‎لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار حەسەن سالم، سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار شوان محەمەد ڕۆستەم، جێگری سەرۆکی لیژنەکەو پەرلەمانتار حوسێن نیعمە ئەلبەتات و پەرلەمانتار شێروان جەمال و پەرلەمانتار چڕۆ حەمەو پەرلەمانتار عەلا ئەلناشئ، ڕۆژی سێشەممە، میوانداری سەرۆکی لیژنەی ناوەندی و لیژنەی تانه‌كان لە وەزارەتی دارایی کرد، کە بەپێی یاسای ژمارە 16 ی ساڵی 2010 پێکهێنرا.
‎لە دانیشتنەكەدا باسی ‎پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای ‎قەرەبووکردنەوەی موڵکی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە لە لایەن ڕژێمی پێشوو ژمارە ١٦ی ساڵی ۲۰۱۰ كرا، هەروەها ‎لیژنەکە گوێی لە بۆچوون و تێبینییەکانی دادوەرەکان گرت، وەک دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاساکە و گفتوگۆیان لەگەڵ كرا، بەمەبەستی گەیشتن بە وەشانێکی یەکخراوی یاسا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/٣٠