لیژنەی دەستیپاکی کۆبوونەوەیەک ساز دەکات بۆ گفتوگۆکردن لە سەر کۆمەڵێک لەو یاسایانەی پەیوەندیدارە بە کاری لیژنەکەوە
لیژنەی دەستپاکی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاساکان لە بەرنامەکەیدا .
لیژنەکە تاوتوێی پڕۆژەی یاسای گەڕاندنەوەی داهاتی گەندەڵی و هەموارکردنەوەی یاسای کۆمسیۆنی دەستپاکی و هەموارکردنەوەی یاسای نووسینگەی چاودێری دارایی و ئەو تێبینییانەی کە لە لایەن دەسەڵاتە لێهاتووەکانەوە پێشکەشکراون، سەبارەت بە یاسا پێشنیارکراوەکان تاوتوێ کرد .
لیژنەکە باس لە میکانیزمی کارکردنی ئەو لیژنە لاوەکییانەی كرد، کە پێکهێنراون بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی وەزارەت و ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بە وەزارەت نیەو پشکنینی گرێبەستەکانی لە تەرخانکردنی بودجەدا، جگە لە گفتوگۆکردن لە سەر خشتەی میوانداریکردنی لیژنەی دەستپاکی .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١ / ٨ / ٢٠٢٣