لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان کۆتایی بە میوانداریکردنی پارێزگاری نەینەواو ستافی پێشکەوتووی پارێزگاکە دەهێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی‌ پرۆژەكانی‌ خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان

ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکەو ئاماده‌بوونی‌ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، کۆبوونەوەکەیان کۆتایی پێ هێنا بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگای نەینەوا، بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەینەواو جێگرەکانی و کادیرە پێشکەوتووەکانی پارێزگاکە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەکە جەختیكرده‌وه‌ لە سه‌ر گرنگی پاراستنی دارایی گشتی و گرتنەبەری پیشەیی لە کارەکانی وەزارەتەکانی دەوڵەت و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی کرد بۆ پاراستنی‌ بەرژەوەندی پارێزگای نەینەوا .
لە کۆبوونەوەکەی لیژنەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکانی دیکەی پەرلەمان ئامادەیبوون، شایەتی پرسیاری بەرپرسانی پارێزگاکەبوون سەبارەت بە دۆسیەکانی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاری، ڕێوشوێنەکانی دیاریکردنی گرێبەستی پڕۆژە لە پارێزگاکە، مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ ئەو کۆمپانیایانەی پڕۆژەکان جێبەجێ دەکەن و گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانەی کە پڕۆژەکانیان لەسەر دروستكراوه‌، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی بنیاتنانەوەی موسڵ و ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لەو ناوچانەی کە لەلایەن داعشەوە داگیرکراون و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.
لە کۆتایی میواندارییەکەدا، ڕێککەوتن كرا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو به‌ڵگه‌نامه‌كانی‌ ئەو دۆسیانەی كه‌ پێشکەشکراون، دوای ناردنیان لەلایەن بەرپرسانی پارێزگاوە، هەروەها لیژنەکە هەفتەی داهاتوو سەردانی پارێزگای نەینەوا دەکات، بۆ تەواوکردنی ڕۆڵی چاودێریکردنی لەسەر جێبه‌جێكردنی‌ كاره‌كان له‌لایه‌ن پارێزگاکه‌وه‌ .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٩ / ٩ / ٢٠٢٣