لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی شاره نوێیەکان له وەزارەتی ئاوه‌دانکردنەوه و نیشتەجێکردن و شارەوانییه‌كانی‌ گشتی‌ دەکات

لیژنەی دەستپاکی بەسەرۆکایەتیی پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، ئەمڕۆ سێشەممە، میوانداری سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردنی شارە نوێیەکان لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو شارەوانییەکان کرد، بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ، لە سەرووی هەموویانەوە میکانیزمی کارکردنی دەزگاکەو ئەو دەسەڵاتانەی پێی دراوە و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای نیشتمانی وەبەرهێنان و پارێزگاکان.
له میانەی میواندارییەکەدا که له بارەگای لیژنەکه بەڕێوەچوو، پێداچوونەوه به میکانیزمی دۆزینەوەی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت و سوودوەرگرتن لێوه بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانی خانووبەره کردن کرا، جگە له تاوتوێکردنی بەدەرکردنه‌كان له هەڵبژاردنی شاری نوێ و گرێبەستەکانی وەبەرهێنان لەو بوارەیه له شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکه .
پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە کاتی میوانداریکردنەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە پەرۆشی بۆ پێداچوونەوە بە هەموو دۆسیەکانی فەرمانگە جیاجیاکانی دەوڵەت هه‌یه‌و دڵنیابوون لە شەفافییەت لە رێکارەکان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی گەندەڵی.
هەروەها پەرلەمانتار ئەلجەنابی ڕوونیکردەوە کە لیژنەی دەستپاکی بایەخ دەدات بە ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و جەختیكرده‌وه‌ لەسەر گرنگی گونجاندنی ئەو دەسەڵاتانەی پێدراوە لەگەڵ یاسا و پێویستی هەوڵدانی جددی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون و پێدانی هەڵاواردنەکان بەپێی کۆنتڕۆڵ و مەرجی دیاریکراو، هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە بەوپەڕی وریاییەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی کاری خۆی دەکات، بەمەبەستی کەمکردنەوەی دیاردەی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی‌ لە بەش و دامودەزگا جیاجیاکانی دەوڵەتدا، بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هاولاتیان.
هه‌ر له میانەی میواندارییەکەدا بڕیاردرا که بەڵگەنامەی فەرمی پێویست له بارەی هەموو وردەکارییەکان و وەڵامدانەوەکانی پەیوەندیدار به پرسیارەکانی پێشکەش بکرێت و وادەیەکی دواتر بۆ میوانداریکردنی تیمی لێپرسراو لەسەر کارەکانی شاره نوێیەکانی نیشتەجێبوون دیاری بکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١ / ١٠ / ٢٠٢٤