لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەرانی چەند بانکێکی حکومی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد ئەلجەنابی و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، میوانداری بەڕێوەبەرانی گشتی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقی TBI کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەندێک دۆسیەی بانکی .
لە میواندارییەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، چەند دۆسیەیەک تاوتوێکران، وەک دۆسیەی پێکهاتەی بانکەکان و میکانیزمی پێدانی قەرز، ڕێژەی سوود و قازانجی بانکی، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی کارتی کی لەگەڵ بانکی ڕافیدەین، هەروەها دۆسیەی بازرگانیکردن بە بڕی زیاتر لە یەک ترلیۆن دیناری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە نێوان لقەکانی بانکی ڕافیدەین به شێوەیەکی نایاسایی له ڕێگەی کارمەندەکانی بانکەوه ئهەنجام دەدرێتەوه.
پەرلەمانتار جەنابی ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەی دەستپاکی بە پەرۆشە بۆ پاراستنی کەرتی بانکی لە هەر پێشێلکارییەک کە ڕێگر بێت لە پرۆسەی چاکسازی ئابووری و بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی تەکنیکی لە بواری بانکیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ڕۆڵەی بە لیژنەی دەستپاکی سپێردراوە پێویستی بە بەهێزکردنی کارەکانی چاودێری و چارەسەرکردنی هەر دۆسیەیەک هەیە کە بە گومانی گەندەڵی یان بەفیڕۆدانی پارەی گشتی دەورە دراوە.
خانمان و بەڕێزانی ئەندامانی لیژنەی دەستپاکی چەند خاڵێک پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی بانکەکانیان کرد سەبارەت بە پێکهاتەی بانکەکان و میکانیزمی پێدانی قەرز و ڕێژەی سوود و پەیوەندیدار بە کارتی سەرەکی، جگە لە لێکۆڵینەوە دەربارەی میکانیزمەکانی دژە گەندەڵی لە کارەکانی بانکەکاندا .
لیژنەکە بڕیاریدا دانیشتنەکە بە کراوەیی بهێڵێتەوە بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوە بە دۆخی کارەکانی بانکەکان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی کەرتی بانکی و دارایی .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨ / ٣ / ٢٠٢٤