لیژنەی دەستپاکی میوانداری بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیای دەوڵەت بۆ بازرگانی دانەوێڵەو کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی دەکات

لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جه‌نابی، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری بەڕێوەبەرانی گشتی کۆمپانیای دەوڵەت بۆ بازرگانی دانەوێڵەو بەڕێوەبەرانی ئێستاو پێشووی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی کرد .
لە میانەی میوانداریەکەدا، لیژنەی پەرلەمان تاوتوێی میکانیزمەکانی ئەو گرێبەستانەی کرد کە لەلایەن کۆمپانیای دەوڵەتی بازرگانی دانەوێڵەوە کۆتاییان پێهاتووە و بانگهێشتکردن بۆ کۆمپانیاکان بە گوێرەی ڕێنمایی و بڕیارەکان کە لەم بارەیەوە دەرچوون، لەوانە گرێبەستی کۆمپانیای ڤیتێرای تورکی .
هەروەها لیژنەکە باسی‌ لەو تێبینییانەی کرد کە لەلایەن نووسینگەی چاودێری نیشتمانییەوە پێشکەشکراون لە سەر ئەو گرێبەستانە .
لە میوانداریەکەدا، ڕێکەوتن كرا لەسەر دابینکردنی ئه‌و گرێبەستانەی کە لەلایەن کۆمپانیای دەوڵەتی بازرگانی دانەوێڵەوە بەستراوە بۆ لیژنەی دەستپاکی.
لە لایەکی ترەوە، لیژنەکە لە گەڵ بەڕێوەبەرانی ئێستاو پێشووی هێڵی ئاسمانی عێراق گفتوگۆیان کرد لەسەر گرێبەستەکانی کڕینی فڕۆکەی جۆری A220 کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەوە کۆتایی پێهاتووه‌، بە تایبەتی سەبارەت بە لایەنی تەکنیکی گرێبەستەکەو ئەوەی کە تا چ ڕادەیەک جۆری فڕۆکەکان لە گەڵ ئاسمانی عێراقدا گونجاون، هەروەها لیژنەکە باسی‌ لە گرێبەستەکانی ژیانەوە كرد، کە لە لایەن هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە واژۆ کراوە .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٧ / ٨ / ٢٠٢٣