لیژنەی دەستپاکی سەردانی وەزارەتی کارەبا دەکات
لیژنەی دەستپاکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەکەو بهیاوهری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بینای وەزارەتی کارەبای بەغدایان کردو له لایهن بەڕێز زیاد عەلی فازیل وهزیری كارهبا پێشوازییان لێكرا.
لە میانەی سەردانەکەدا کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی فراوان لە نێوان لیژنەکەو ستافی پێشکەوتووی وەزارەت بەڕێوەچوو، بۆ پێداچوونەوە بە کارو پلان و میکانیزمەکانی گرێبەستکردن بۆ قۆناغی داهاتوو لە چوارچێوەی چالاککردنی بنەمای چاودێریکردنی چالاکدا .
لیژنەی پەرلەمان چەند دۆسیەیەکیان لەگەڵ ستافی وەزارەت تاوتوێکرد، لەوانە کێشەی ئەو کۆمپانیانەی کە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا کار دەکەن، وەک گرێبەستی وەبەرهێنان، ههروهها چارەسەرکردنی پێشێلکارییەکانی هەندێکیان و میکانیزمی پێداچوونەوە، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کۆکردنەوەو گەڕانەوە بۆ وەزارەت، تایبەتکردن، بابەتی بڕوانامەی تایبەت کە لەگەڵ پێناسەی کار لە وەزارەتی کارەباو گرێبەستەکانی کڕینی وزەدا ناگونجێت .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ههردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئاشکراکردنی هەر دۆسیەیەک کە پێشێلکاری یاسایی و گومانی گەندەڵی تێدابێت و ڕەوانەی دەسەڵاتدارەکان بکرێت، دواتریش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام درا تیایدا پەرلەمانتار زیاد جەنابی و بەڕێز وەزیری كارهبا باسی ئامانجەکانی سەردانەکەیان کرد، دیارترینیان پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی بوو کە ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لەخۆ دهگرێت بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەبدولڕەحیم شمەری دهبێت، بۆ بەدواداچوونی کارەکانی وەزارەت و بەدواداچوونی بەردەوام و پێکەوە کارکردن به روحیهتی یهك تیم بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢ / ٦ / ٢٠٢٣