لیژنەی دەستپاکی ئەولەویەتی کاری یاسادانان و چاودێری خۆی دیاریدەکات

لیژنەی دەستپاکی ڕۆژی دووشەممە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ناهیدە ئەلداینی و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، کۆبوونەوەیەکی به‌ست بۆ گفتوگۆکردن و دیاریکردنی ئەولەویاتی کاری یاسادانان و چاودێریی خۆی.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی لیژنە جەختیان لە سەر گرنگی میوانداریکردنی دەزگا جێبەجێکارەکان کردەوە بۆ بە دواداچوونی بەرەوپێشچوونی کارەکانیان و دەستنیشانکردنی کەموکورتییەکان و دەستنیشانکردنی کارەکانی لیژنەی پەیوەندیدار بە چارەسەرکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی، بە تایبەتی هەموارکردنەوەی یاساکانی دەستەی نەزاهە، پارەدانەوە، وفەرمانگەی وردبینی دارایی، هەروەها پێشکەشکردنی داواکاری میوانداریکردنی لیژنە بۆ بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
31/10/2022