لیژنەی دۆستایەتی عێراقی فلیپینی پەڕلەمانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کارەکانی فلیپین لە بەغدا دەکات

جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی فلیپینی پەڕلەمانتار محەمەد سدیق محەمەد، ڕۆژی سێشەممە، پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاری فلیپینی لە بەغدا کرد بەڕێز کرسستۆڤەر کاستیلو لە بارەگای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەڕلەمانیدا.
پەڕلەمانتار محەمەد سدیق لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا باسی لە میکانیزمی کاری لیژنەی دۆستایەتی عێڕاقی فلیپینی کردو بەخێرهاتنی هاتنی بەڕێز کریستوڤەر بۆ ‌بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا تاوتوێی‌ ڕێگاکانی پتەوکردن و کاراکردنی لیژنەی دۆستایەتیی پەڕلەمانی و هاریکاری پەڕلەمانی لە نێوان هەردوو وڵاتەكه‌داو کاراکردنی دێپلۆماسیەتی پەڕلەمانی و ڕێککەوتنەکان لە بواری بازرگانی و کارو ڕۆشنبیریدا.
لەلای خۆیەوە، هەڵسووڕێنەری کارەکانی فلیپینی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گەشەپێدان و بەردەوامیدان به‌ پەیوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان عێراق و فلیپینداو ئاماژەی بەوەدا کە لەم ڕۆژانەی داهاتوودا باڵیۆزێک بۆ فلیپین لە عێراقدا دادەمەزرێندرێت.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاادن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢/تشرینی دووەمی/٢٠٢٣