لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی هندستانی پەڕلەمانی میوانداری باڵیۆزی هندستان لە بەغدا دەکات
لیژنەی دۆستایەتیی عێڕاقیی هندستانی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار وەتبان جەمیل مەنسوور، ڕۆژی چوارشەممە، پێشوازیكرد لە بەختەوەر باڵیۆزی هندستان لە عێراق بەڕێز براشانت بیسای، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیهی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
لە میوانداریەکەدا کە پەڕلەمانتار ڤیان سەبری جێگری سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی و وئەندامیەتی هەر یەکێک لە پەڕلەمانتار لوقمان ڕەشیدی لە لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەو پەڕلەمانتار خالد سوڵتان هاشم لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەڕلەمانتار فاتن قەرەغۆلی لە لیژنەی گواستنەوەو گەیاندن و پەڕلەمانتار جەمیل حەدیدی لە لیژنەی دەستپاکی ئامادەبوون، تاوتوێی هاوکاری و هاوبەشی لە نێوان هەردوو وڵات عێراق و هندستان كرا، لە سەر ئاستی سیاسی و تەندروستی و ئابوری و ڕۆشنبیری و فێرکردن و کاری هاوبەش لە نێوان هەردوو دەسەڵاتەکانی یاساداناندا، لە ڕێگهی کارکردنی لیژنەکانی دۆستایەتی لە نێوان هەردوو وڵاتەکهدا.
باڵیۆزی هندستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە چاوپێکەوتنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی هندستانی و ئاماژەیدا بەگرنگیی پاراستن و گەشەپێکردنی پەیوەندییە دوولاییە پەرەپێدراوەکان لە نێوان هەردوو وڵاتداو ئاماژەیدا بە قەبارەی گۆڕینەوەی بازرگانی گەورەو گۆڕینەوەی سەردانەکان لە نێوان هاونیشتمانیەکانی هەردوو وڵات، بە تایبەتی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان لە عێراق و قوتابیانی عێراقی ئەوانەی کە لە هیندستاندا دەخوێنن، هەروەها سەردانە پزیشکیەکان و چارەسەریەکان یارمەتیان داوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ڕۆشنبیریی دووقۆڵی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٦/ئابی/٢٠٢٣