لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی سعودی لەگەڵ شاندی ئەنجومەنی شورای‌ سعودیەدا کۆدەبێتەوە

لیژنەی دۆستایەتی عێراقی ــ سعودی بە سەرۆکایەتی شێخ شەعلان کەریم و ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه‌، ڕۆژی شەممە لە باڵه‌خانه‌ی‌ پەڕلەماندا، کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ شاندی ئەنجومەنی شورای‌ سعودیەدا به‌ست، بە سەرۆکایەتیی دکتۆر ئیبراهیم کوڕی محەمەد قەناس سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی سعودی ــ عێراقی، بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەک لەو دۆسیانەی کە جێی گرنگی پێدان و پتەوکردنی هاوبەشن.
لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەدا، شێخ شەعلان کەریم به‌ خێرهاتنی لە شاندی شانشینی سعودی عه‌رەبی کردو ئاماژەیدا کە سەردانەکە دەنگێکی گەورەی داوەتەوە، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر قوڵیی پەیوەندیی میژوویی لە نێوان هه‌ردوو وڵاتەکەداو هیوی‌ خواست کە لەوێدا کاریگەریەکی ئاشکرای هەبێت بۆ ڕەنگدانەوەی پەیوەندیی پتەو، بە تایبەتی لە گەڵ ئامادەیی شانشیندا بۆ هاریکاریکردن لە گەڵ عێراقدا، ئه‌مه‌ش به‌باشی‌ کار دەکاتە سەر بواری‌ سیاسی و ئاسایش و ئابووری عیراق وهه‌موو وڵاتانی‌ کەندا.
سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی عێراقی سعودی جەختیكرده‌وه‌ لە سەر کەیسە گرنگەکان، لەوانەش دۆسیەی ئەنجومەنی هەماهەنگیی عێراقی ــ سعودی لەسەر ئاستی ستراتیژی، بۆ بەرزکرنەوە بەرەو باشتر، لەڕێگه‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێککەوتنەکاندا، سەرەڕای پتەوکردنی کاری پەڕلەمانیی هاوبەش، ئەوەی پەیوەندیی بە وڵاتە عه‌رەبیەکانەوە هەیە، ک ەیارمەتی دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵسپێردراوەکان.
دواتر ئاماده‌بووان سه‌رنج و تێبینی خۆیان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی‌ پته‌وكردن و به‌هێزكردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش و كاراكردنی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی‌ باشترین ئه‌نجام له‌ بواری‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و هاریكاری‌ هاوبه‌ش، بۆ خزمه‌تكردنی‌ په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و پێشكه‌شكردنی‌ باشترین وێنه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ په‌رله‌مانیه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/٩/٢٠٢٣