‎لیژنەی دارایی یاسای بیمەی بەرپرسیارێتی کەسی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 47 ی ساڵی 1990 تاوتوێ دەکات

‎لیژنەی دارایی پەرلەمان، ڕۆژی‌ دووشەممە 13/9/2023، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە به‌ست.
‎له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنە هەموارکردنی دووەمی یاسای بیمەی بەرپرسیارێتی کەسی بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە ٤٧ی ساڵی ۱۹۹۰ و هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی دەقی ماددەی یەکەمی یاسای بیمەی بەرپرسیارێتی کەسی بۆ فەرمانبەران تاوتوێکرد.
هه‌ر ‎لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر بەراوردکردنی دەقی ڕەسەن و دەقە هەموارکراوەکان و هۆکارەکانی دابینکردنی گەرەنتی پێویست بۆ پاراستنی دارایی گشتی لەو زیانانەی كه‌ بەهۆی گەندەڵی و کەیسەکانی دەستکەوتنی نایاساییەوە دروست بوون.
ئه‌مه‌و ئەنجومەنی وەزیران سێ خاڵی ڕوونکردەوە کە لە ڕاپۆرتەکەی لیژنەی داراییدا هاتووە، له‌وانه‌ لێکۆڵینەوەو ڕەتکردنەوەیان لە خۆ گرتووە سەبارەت بە نەبوونی پێوەر بۆ دیاریکردنی ئاستی پابەندبوونی پێکهێنانی بەڕێوەبەرایەتی لە سەر بیمەو پێویستی و پاساو بۆ سڕینەوەی دەستەواژە دیاریکراوەکان بۆ ئەم مەبەستە.
‎لیژنەکە بڕیاریدا ئاماژە بە بڕگەکانی یاساکانی کۆمپانیای بیمەو یاسای دیسپلینی فەرمانبەرانی دەوڵەت بکات و لیژنەی دارایی کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ لیژنەی یاسایی دەستپێکردەوە بۆ لێکۆڵینەوەو گفتوگۆی قووڵ لەم بارەیەوە، پێش تەواوکردنی قۆناغەکانی یاسای هەموارکردنی دەقی یاساکە.

‎ئەنجوومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٣