‎لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە بۆ تەواوکردنی یاسای بودجە

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار عەتوان عتوانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، کۆبوونەوەیەکی به‌ست، کە تا درەنگانێکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 17/5/2023 بەردەوام بوو سەبارەت بە تەواوکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنەکەوە.
‎لە کۆبوونەوەکەدا، ئەندازیار عەتوان عەتوانی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی یاسای بودجەی گشتی و ئاماژەی بە پێویستی پشتیوانیکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان و شوێنکەوتنی ڕێگاکانی گەشەپێدان و دابینکردنی سەرچاوە پێویستەکان بۆ پەرەپێدانی كەرتە لە پێشینەكان و باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژێرخانی گشتی کرد، و بەشداریکردن لە بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دارایی و ئابووری دەوڵەت بە پێی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.
‎لیژنەکە گفتوگۆیەکی فراوانی ئەنجامدا لەسەر میکانیزمی دیاریکردنی پێویستی یەکەکانی خەرجکردن لە تەرخانکردنی داراییەوە بۆ ئەگەری ئەنجامدانی گواستنەوە و دڵنیابوون لە ئەولەویەتەکانی ئاڵوگۆڕ و زیادکردنی داهاتە نا نەوتییەکان، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر بەشداریکردنی کەرتی تایبەت بۆ بەشداریکردن لە باشترکردنی بەرهەمهێنان و پرۆژە بەردەوامەکان.
‎ئەندامانی لیژنەی دارایی تێبینی خۆیان دەربارەی لەسەر ڕەوایەتی بودجەی گشتی بۆ ماوەی یەک یان سێ ساڵ و تەرخانکردن بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکان و هەروەها پشکنینی دەقە یاساییە وەرگیراوەکان دەربڕی، لە کاتێکدا دەنگدان لەناو لیژنەکەدا لەسەر ژمارەیەک ماددە لە یاساکەدا ئەنجامدرا.
‎ئەنجوومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٥/١٨