لیژنەی دارایی ڕەشنووسی هەمواركردنی یاسای بودجەی گشتی تاوتوێكرد
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ئەمڕۆ سێشەممە 26/11/2024، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لە بارەگای لیژنە بهست، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2025-2024-2023) ژمارە (13)ی ساڵی 2023و ژمارەیەک دۆسیەی تری گرنگ.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەکه جەختی له سەر گرنگی ئەو یاسایانهو پێویستی تاوتوێکردنەوەیان و پێشکەشکردنی هەندێكیان به سەرۆکایەتی ئهنجومەن كردهوه، بۆ خوێندنەوەی دووەم و ئاماژەی بەپێکهێنانی دەزگایەک کرد، بۆ خەمڵاندن و چاودێریکردنی دابەشکردنی داهات، به مەبەستی گەیشتن به گەشەپێدانی بەردەوام.
لیژنەی دارایی ماددەکانی پەیوەست بە پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2025-2024-2023) ژمارە (13)ی ساڵی 2023 سەبارەت بە میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێم و بەدواداچوونی تێچووی بەرهەمهێنانی تاوتوێکردو تێیدا جەخت لەسەر پێویستی پێگەیشتنی یاساکە کرایەوە، بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکان، لەگەڵ پێویستی کۆکردنەوەی داتای ورد بە ژمارە و خشتە بۆ گەیشتن بە ئامانجی هەموارکردنی گونجاو.
لەلایەکی دیکەوە لیژنەی دارایی دۆسیەی پێشنیاری هەموارکردنی یەکەمی یاسای ژمارە (55)ی ساڵی 2017 ی دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵی تەرخانکردنی هاوردەکردنی فیدراڵی تاوتوێکرد.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١١/٢٦