لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر یاسای بودجەی بڵاو دەکاتەوە
لیژنەی دارایی ئهمڕۆ شەممە 15/4/2023، کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی ئەندامانی بهست، بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کە لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئامادە كراوهو خشتە هاوپێچکراوەکان و پشتڕاستکردنەوەی هەموو تێبینییەکانی لەسەر دەرکردنی ڕاسپاردەکان، وەک ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و خوێندنەوەی لە كاتی ئهنجامدانی خوێندنەوەی دووەمی یاساکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، لیژنە باسی کۆی ئەو داهاتە چاوەڕوانکراوانەی كرد کە بودجە دابین دەکەن و چاوەڕوانییەکان چین سەبارەت بە خەمڵاندنی داهاتی نەوت و نا نەوتی، هەروەها خەرجییەکانی بەڕێوەبردن و قەرزی گشتی، بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە نێوان پاشەکەوت و خەرجکردن و بڕیاردانی گونجاوی پەیوەست بە قەرزو ڕێکخستنی باج و بەهێزکردنی سەرچاوە ئابوری و داراییەکان، بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان.
لیژنەکە ڕوونیکردەوە کە بودجە گرنگترین ئەو کەرتانەی لەخۆگرتووە بە ئامانجی دابەشکردنی خەرجکردن لە نێوان وەبەرهێنانی گشتی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵادا و پاراستنی کۆمەڵایەتی و وزەی کارەباو پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و دامەزراندنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانی نەهێشتنی بێکاری.
جێگهی باسه كه پێشتر لەو ڕۆژەدا لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سودانی و دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار کۆبوویهوه، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار بە یاساکەوە، کە گرنگترینیان زیادکردنی داهات و خەرجکردن بۆ گەیشتن بە تێڕوانینێکی یەکگرتوو کە هەموو پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بهدی بهێنێت و یەکخستنی نێوان تێڕوانینی ئەنجومەن و حکومەت لە جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا.
لە درێژەی دانشتنەكەدا لیژنەکە بڕیاریدا ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بۆ ئهوه له دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا بخوێندرێتهوه.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٤/١٥