‎‎لیژنەی دارایی پێشوازی لە لیژنەی گرێبەستەكانی‌ به‌شائیر ئه‌لخه‌یر دەکات

‎ڕۆژی سێشەممە 19/9/2023، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی، ئەحمەد مەزهەر، بە ئامادەبوونی پەرلەمانتار مچر ئەلکەرەوی، ئەندامی لیژنەکە، میوانداری لیژنەی گرێبەستەکان كرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێوشوێنەکانی دامه‌زراندنیان لەسەر میلاك و ستافی هەمیشەیی بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی.
‎ئەحمەد مەزهەر جەختی لە گرنگی مافی هەموو گرێبەستەکان کردەوە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، هەروەها هەماهەنگی كردن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی پەیوەست بە دۆسیەکەوە.
‎جێگری یەکەمی‌ لیژنه‌ پێداچوونەوەی بە خشتەی ناوی گرێبەستەکان کرد، لە کاتێکدا نامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی پارێزگای دیالە کرد، بۆ پێشکەشکردنی ناوی گرێبه‌سته‌كان، ‎هەروەها گوێی لەو وردەکارییانە گرت کە لیژنەکە کاری لەسەر دەکات.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٩