لیژنەی دارایی پێشوازی لە شاندی TAFFI بۆ پهرهپێدانی سیستهمی دارایی كرد
ئەمڕۆ سێشەممە 18/9/2023، سەرۆکی لیژنەی دارایی، ئەندازیار عەتوان عەتوانی پێشوازی لە شاندێکی شارەزایانی بەریتانی (TAFFI) کرد، بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی ئامادەکردنی بودجەی گشتی و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی و سەقامگیری دارایی و پەرەپێدانی بەرنامەیەکی پێشکەوتوو بۆ باشترکردنی کارەکان.
عەتوان عەتوانی پێشوازی لە شاندەکە کردو جەختی لە گرنگی ئامادەکردنی بودجەو بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی جێبەجێکردنی کردەوە، جگە لە گفتوگۆکردن لە سەر ڕێگاکانی سیستەمی دارایی و بانکی لە وڵاتداو میکانیزمی بەدەستهێنانی بەیاننامە داراییەکان و شوێنەکانی خەرجکردن، بە پێی بودجەی گشتی ساڵانی پێشوو.
هەر له دیدارهكهدا تاوتوێی دامەزراندنی بەرنامەیەک کرا، بۆ ڕێکخستنی داتای دامەزراوەیی و ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمەکە، بۆ ئاسانکردنی ڕۆڵی کۆنترۆڵکردن و دەستگەیشتن بە زانیاری و داتای ڕاستەقینە، هەروەک شاندەکە ڕوونیکردەوە کە سیستەمەکە یارمەتی حکومەت دەدات لە جێبەجێکردنی بودجەو دابەشکردنی دارایی دادپەروەرانە بۆ هەموو دامەزراوەکان، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و شیکردنەوەی مەترسییەکان و هەنگاوەکانی داهاتوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و دروستکردنی بۆشایی دارایی گونجاو، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بەکاربهێنرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٩