لیژنەی دارایی میوانداری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت سۆمۆ دەکات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی پێنجشەممە 14/9/2023، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (SOMO) و بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەکنیکی و بەڕێوەبەری بەشی تەرخانکردنەکان لە وەزارەتی نەوت کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی لە یاسای بودجەی فیدراڵی و پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمدا هەیە.
عەتوانی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە گرنگی بەو دۆسیەیە دەدات و بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی پەیوەندیدار بەو دۆسیەیە دەکات، چونکە ژمارەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان و ئاشکراکردنیان، دواتر لە گەڵ وەزیری دارایی فیدراڵی و وەزیری دارایی هەرێم كۆدهبێتهوهو ڕاپۆرتێکی وردو ئاماده دهكات بۆ زانینی بڕی هەناردەکردنی نەوت، بۆ گەیشتن بە چارەسەر بەپێی ڕێنمایی و بڕگەکانی بودجە.
ئەنجومەنی نوێنەڕان
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٤