لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری ناوخۆ دهكات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنهو ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکانی تری پەرلەمان، لە بارەگای لیژنە، میوانداری وەزیری ناوخۆ بەڕێز عەبدولئەمیر شمەری و شاندی یاوەری کرد، بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی پەیوەست بە زیادکردنی داهات و میکانیزمەکانی باشترکردنی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا عەتوانی بەخێرهاتنی وەزیری ناوخۆی کردو ئاماژەی بەوهكرد کە لیژنەی دارایی بەپێی بنەمای یەکگرتنەوەی هاوبەش، کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت و جهختیكردهوه لەسەر پێویستی پێکەوەگرتن لە لێکۆڵینەوەی بارودۆخی دارایی و ئابووری و ئاماژەی بەوەدا کە پشت بەستن بە نەوت وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی نابێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری دارایی پێویست بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.
لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگی پێکهێنانی لیژنەیەک کردەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی و چاودێریکردنی دابەشکردنیان و هەروەها شیکردنەوەی سەرمایەی دەوڵەت و لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتە داراییەکانیان.
لهلای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ هەوڵەکانی لیژنەی دارایی و لیژنەکانی پەرلەمانی لەپاڵپشتیکردنی وەزارەت و حکومەت بەرزنرخاند و ڕوونیشیکردەوە کە وەزارەت دۆسیەی ئەمنی ژمارەیەک پارێزگای بەدەست گەیشتووە و بەردەوامە لەکارکردن بۆ وەرگرتنی پارێزگاکانی تر، بەپێی بەرنامەی حکومەت، هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی پلانی وەزارەت بۆ زۆرترین داهاتی نانەوتی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆی داهاتی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 757 ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ نهختێنهی دەوڵەت.
له گفتوگۆکانی نێوان ئەندامانی لیژنەکە و وەزیردا، تاوتوێی زۆرێک لە پرسەکانی وەزارەتی كرا، لەوانە خزمەتگوزاری دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و کارتی یەکگرتوو و داهاتی سندوقی وەزارەت و بەشەکانی دیکەو گرنگی ئۆتۆماتیکی ئەلیکترۆنی و بەیەکگەیشتنی کرداری، جگە لە تاوتوێکردنی مەسەلەی کۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون.
لهكۆتایی دیدارهكهدا لیژنه پرسیاری لە پێوەرەکانی دابەشکردنی پلەی کار لە لایەن پارێزگاکانەوە کرد و جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی و کارکردن کردەوە، بۆ تەواوکردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2025 لەکاتی خۆیدا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠٢٤/١٠/١٤