لیژنەی دارایی لە گەڵ وەزیری پلاندانان گفتوگۆ لە سەر دەستپێکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکان دەکات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە 2/10/2023، میوانداری ههریهك له بهڕێزان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان دکتۆر محەمەد تەمیم و پارێزگاری بەسرە بەڕێز ئەسعەد عیدانی و جێگری پارێزگاری نەینەوا بەڕێز حەسەن زهنون كرد، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیهی دەستپێکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاكان.
لە سەرەتای میواندارییەکەدا کە لە بارەگای لیژنەی دارایی بەڕێوەچوو، سەرۆکی لیژنەکە پێشوازی لە ئامادەبووان کردو جەختیکردەوە لە سەر پێویستی بەدواداچوون بۆ ئەو پلانانەی کە وەک دەستەیەکی چاودێری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ئامادەکراون، هەروەها بۆ بینینی هۆکارەکانی دواکەوتنی دەستپێکردنی دابینکردنی دارایی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ پرۆژە بەردەوامەکانی پارێزگاو پەسەندکردنی پڕۆژەكانی نوێ و ئاماژەیدا بە گرنگی کارکردن، بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت و میکانیزمی فۆڕمە ستانداردەکانی بەڵگەنامە، بۆ دڵنیابوون لە خێرایی و سادەکردنەوەی ڕێوشوێنەکان، جگە لە گفتوگۆکردن لە سەر دۆسیەی دەستەی هەماهەنگی لەسەر ڕەوانەکردنی پڕۆژەکان بۆ پارێزگاکان و گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەبەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان دکتۆر محەمەد تەمیم ڕوونیکردەوە کە وەزارەت کاردەکات بۆ پەرەپێدانی چارەسەری گونجاو بۆ کێشەکان بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەکان و ئاسانکردنی ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە دەستپێکردنی خەرجکردن و دابینکردنی دارایی و لەخۆگرتنی پڕۆژەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەت سیستەمێکی کاری پەرەپێداوە بۆ بەدواداچوون لەسەر پۆستە هاتووەکان بۆ تەواوکردنی کارەکان بە باشترین شێوە، لە هەمان کاتدا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی وەزارەت دەبنەوە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان پێشكەش كردو جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی كه وەزارەتهكهی گرنگی بە هەموو پارێزگاکان دەدات بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری.
وەزیری پلاندانان گەشەپێدانی دیزاینەکانی خستەڕوو بۆ لەخۆگرتنی پڕۆژەکانی نەخۆشخانەکان بە توانای (100) قەرەوێڵە لە پارێزگاکان و خەمڵاندنی تێچووی دارایی، کە دەبێت ڕەوانەی کۆمپانیاکانی جێبەجێکردن بکرێت، جگە لە پرۆژەکانی دروستکردنی قوتابخانە.
لیژنەکە گفتوگۆی لەسەر کۆمەڵێک تێبینی کرد و گوێی لە بۆچوونەکان گرت سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی دەستەی هەماهەنگیکردن لە ئاماژەکردن بە پرۆژەکان و پەسەندکردنی خەرجکردنی بڕەکان و بەیاننامەکانی پشکنین و هۆکارەکانی دواکەوتنی دەستپێکردنی پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراک، جگە لە بابەتی دیزاین و جێبەجێکردن، هەروەها جیابوونەوە لە وەزارەتی دارایی و ئاماژەدان بە گرنگی پڕۆژەکان بۆ ئەوەی لەسەر سێ جۆر بن، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارەکان و تەواوکردنی لە کاتی تۆمارکراودا بە پەسەندکردنی پلانی بەرهەمهێنان، لە کاتێکدا لیژنەکە پرسیاری کرد سەبارەت بە پارەی پێترۆدۆلارو چۆنیەتی دابەشکردنی بەسەر پارێزگاكانی بەرهەمهێنەری نەوت و هەروەها پارەی پارێزگا دواکەوتووەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/٢