‎لیژنەی دارایی لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی دەکات

‎ڕۆژی یەکشەممە 27/8/2023، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی بەڕێز عەلی عەلاق کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێشخەری بانکی ناوەندی بۆ پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.
‎لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنە پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کردو ستایشی ئەو ڕۆڵەی کرد کە لە بانکەکەدا دەیگێڕێت لە دابینکردنی قەرزەکانی پەیوەست بە چارەسەرکردنی قەیرانی خانووبەرە لە وڵاتەکەدا، بە ئامانجی ئاسانکردنی کەرتی وەبەرهێنان و جوڵەی ئابوری و هەلی کارو ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ ڕاگرتنی دەستپێشخەرییەکە کاریگەری لەسەر لایەنی ئابوری و هەلی کار هەیە، لەگەڵ زیادبوونی پێویستی بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون، کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی گونجاو هەیە، بۆ گەیشتن بە هاوکێشەیەکی گونجاو کە پێداویستیەکانی هاوڵاتیان دابین بکات.
‎لە لایەکی دیکەوە، بەڕێز عەلی عەلاق جەختی لە گرنگی پەیوەندی نێوان لیژنەی دارایی و بانکی ناوەندی کردەوە، لەسەر هەموو ئاستەکان.
لە لایەکی ترەوە، بابەتی ئاڵوگۆڕی نرخی دینار بەرامبەر دۆلارو هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان، هەروەها ڕێوشوێنەکانی سەبارەت بە باج لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان لە ڕێگەی بەندەرەکانەوە باس کرا، کە بوونەتە هۆی ڕاگرتنی دەستپێشخەرییەکە کە بووە هۆی کەمبوونەوەی دۆخی ئابوری و ئاماژەی بەو پارەیە كرد كە بۆ بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوون تەرخانکراوە.
‎ ئەندامانی لیژنەکە تیشکیان خستە سەر ڕێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی و ئەگەری زیادکردنی بڕی بەخشراو، لەگەڵ فراوانکردنی دەستپێشخەرییەکان و ڕێنماییە نوێیەکان کە لەسەر سوود دەردەکرێن و ماوەی گەڕاندنەوەو جەختکردنەوە لەسەر چڕکردنەوەی کۆبوونەوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە میکانیزمەکانی شوێنکەوتو و دەرکردنی ڕێنمایی گونجاو بۆ بانکەکان لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکەدا.
‎لەلایەکی ترەوە، بابەتی ئاڵوگۆڕی نرخی دینار بەرامبەر دۆلارو هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخەکان و ڕێوشوێنەکانی سەبارەت بە باج لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان لە ڕێگەی بەندەرەکانەوە باس کرا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٧