‎لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی خانەنشینی گفتوگۆ لەسەر هەموارکردنی یاسای خانەنشینی دەکات

‎ڕۆژی پێنجشەممە 21/9/2023 لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بەڕێز ماهیر ڕەشید ئەلبەیاتی و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی فەرمانبەرانی دەوڵەت و شاندی یاوەری کرد، بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی و ڕێوشوێنەکانی هەموارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.
‎لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەکە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە کارەکانی دەستەكە لە تەواوکردنی پێداویستیەکانی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان، بۆ خێراکردن له‌ تەواوکردنی مامەڵەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و ستایشی ڕۆڵی سەرۆکی دەستەكەی كرد لە دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ خانەنشینان.
‎لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی پێداچوونەوەی بەو ڕێوشوێنانە کرد کە گیراون بۆ پەرەپێدانی کارەکانی و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری دەبنەوە، وتیشی: پاکێجێک لە ڕێوشوێنه‌كان هەیە، لەوانە پەرەپێدانی پلانێک لە ماوەی کورت و مامناوەنددا بۆ کۆتایی هێنان بە کاغەزو ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمی دامەزراوەکە، هەروەها کاركردن لەسەر ئەرشیڤکردنی هەموو فایلەکان و تەکنەلۆژیای داتا، هەروەها دامەزراندنی بەرنامەیەک لەسەر مۆبایل بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی پەیوەندیکردن و پێداچوونەوەی هاوڵاتیان.
‎سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، بەیاتی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی ڕێنماییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاساکە ئاشکراکردو جەختیکردەوە لەسەر پێویستی هەموارکردنەوەی گونجاو و ڕێکخستنی میکانیزمەکانی کارکردن بە دەرکردنی ڕێنماییەکانی خۆی، بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان یاساو یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/٢١