لیژنەی دارایی لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گفتوگۆ لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوهندی دەكات
لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە 24/7/2023، میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی بەڕێز عەلی عەلاقی کرد، سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەسەر کەرتی بانکی و بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلارو هۆکارەکانی سزاکانی سەر ژمارەیەک لە بانکەکانی عێراق.
لە میانەی میواندارییەکەدا کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی لیژنەکانی دیکە ئامادەیبوون، سەرۆکی لیژنەکە پێشوازی لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە گەشبینی هەیە لە پرۆسەی چاکسازی لە دۆخی ئابوری و بەڕێوەبردنی پارەو ڕێگای کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ، وتیشی: ئێمە هیوادارین سەقامگیری ئابوری بە دەستبهێنین و کارایی باشتر بکەین و ئاماژە بەوە بکەین کە کێشەیەک هەیە پەیوەستە بە سەپاندنی سزا بەسەر هەندێک لە بانکەکاندا، کە دەبێتە هۆی ئەو ئاستەنگانەی کە دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوەو پێویستە ڕێوشوێن بدۆزرێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی کارو نرخی ئاڵوگۆڕ.
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێز عەلی عەلاق پێداچوونەوەی بۆ ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە کارەکانی بانکی ناوهندی و سیاسەتی نەختینەیی کردو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەرکی بانکی ناوهندی بەدەستهێنانی سەقامگیری دراوی و کۆنترۆڵکردنی نرخەکانەو ڕوونیکردەوە کە پێویستە هاوسەنگی هەبێت لە نێوان دابینکردن و خواست بۆ دراوی بیانی، وتیشی بنەمای گشتی سەقامگیری نەختینەیی پەیوەندی نێوان نرخی ئاڵوگۆڕو پارەی نەختینەیەو ئاماژەی بەوەشکرد کە کێشەکە لە زیادبوونی خواستە بۆ دراو، لە کاتێکدا بانکەکە دراو لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکەوە دابین دەکات و جەخت لە ئامادەیی خۆی دەکاتەوە بۆ هاوکاریکردن بۆ دەرچوون لە قەیرانەکە.
ئەندامانی لیژنەکە چەند پرسیارێکیان کرد سەبارەت بە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕو ئەو سزایانەی بەسەر هەندێک لە بانکەکاندا سەپێنراون و ئەو ڕێوشوێنانە چین کە بانکی مەركەزی بەدوایدا دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی وردەکارییەکان، لەگەڵ گرنگی پەرەپێدانی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەو قەیرانە.
لێدوانەکان تیشکیان خستەسەر پێویستی جێبەجێکردنی سیاسەتی نەختینەیی کە پەیوەستە بە بەدەستهێنانی پاکێجی ئابوری کە پێداویستییەکانی بازاڕی کار جێبەجێ بکات، هەروەها دیاریکردنی ژمارەی ئەو بانکانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە باوەڕپێکراون، هەروەها دۆزینەوەی پلانی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی دارایی، چونکە زۆرترین زیان بەر هاوڵاتی عێراق و چینە هەژارەکان كەوتوە، هەروەها چۆنیەتی پاراستنی دیناری عێراقی و چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ، جگە لە ڕێوشوێنەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکان، جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پشتگیریکردنی دامەزراوە داراییەکان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی جەختی لە پشتیوانیکردنی ئەو بڕیارانە کردەوە کە لەلایەن حکومەتەوە دراون بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی گشتی وڵاتدابن و سیستەمێکی دارایی و ئابوری پێشکەوتوو بنیات بنێن.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٧/٢٤