‎‎‎‎لیژنەی دارایی كۆبۆونه‌وه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی‌

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی و ئاماده‌بوونی‌ ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی شەممە 1/6/2024 کۆبوونەوەی خۆی به‌ست، بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر خشتەی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 20204.
‎سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختی لە پەرۆشی خۆی‌ کرده‌وه‌ بۆ تەواوکردنی هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بە خشتەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی بۆ ئامادەکاری و پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕەچاوکردنی ڕێگای دارایی دەوڵەت و ئەو کاریگەرییە ئابوورییەی کە پێویستە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
‎ئەندامانی لیژنەکە ڕاو بۆچوونیان پێشکەش کرد سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی گواستنەوەی پێویست بەپێی پێویستی و تێڕوانینی ئابووری هاوتا لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی، هەروەها گرنگی خەمڵاندنی پێداویستییەکانی دامەزراوەکان بەپێی داتای ڕاستەقینە.
‎لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ پێویستە ئاستی ئامانج بەرزبکرێتەوە لەڕووی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ پرۆژەکان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی پارە بەپێی یاسا و بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٦/١