لیژنەی دارایی سەردانی بارەگای گومرگی تونس ده‌كات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ میكانیزمی‌ كاركردنی‌ و ئاڵوگۆڕكردنی‌ شاره‌زاییه‌كان

‎ڕۆژی پێنجشەممە 31/10/2024 شاندی لیژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی سەردانی بارەگای گومرگی تونسی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ و ستافی پێشکەوتووی دەزگاکە کۆبوونەوە.
شاندی لیژنەی دارایی لەگەڵ بەرپرسانی تونسی لە دەزگای گشتیی گومرگ میکانیزمی کارکردن لە کەرتی گومرگ و سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی بەکارهاتوو بۆ ئۆتۆماتیکی خزمەتگوزارییەکان لە دەسەڵاتی تونس تاوتوێکرد.
‎له کۆبوونەوه‌که‌دا چۆنیەتی ئاڵوگۆڕكردنی‌ شارەزایی و ئەزموونی تونسی له‌م بواره‌دا بۆ عێراق تاوتوێکرا و چۆنیه‌تی‌ سوودلێوەرگرتن له بەڕێوەبردنی کارەکانی دەستەی گشتی گومرگ.
‎بەڕێز عەتوانی ئاماژەی بەوەدا کە کێشەیەک هەیە لە لێکدانەوەی داتاکانی نێوان کۆمپانیا هاوردەکارەکان و بانکی ناوەندیدا سەبارەت بە گونجاندنی پسوڵەی هاوردەکردن لەگەڵ کاڵای دابینکراو، جگە لەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی پرۆسەی دەرهێنانی گومرگی دەبنەوە.
‎سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێک لەو کێشانەی کە ئێمە دەمانەوێت لێی ڕزگاری بین پەیوەندی بە بەکارهێنانی کاغەز لە مامەڵەکاندا هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە لانکەی گەندەڵی و دەستکاریکردن و خراپی خزمەتگوزارییەو هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە گۆڕینی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکی کردنی کاریگەری ئەم کەرتە.
‎هەروەها لەكۆبوونەوەکەدا پاکێجی یاساو ڕێککەوتننامەکانی رێکخستنی بازرگانی ئازاد لەگەڵ وڵاتانی دیکەو ڕۆڵی دەزگای گومرگ لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و کۆچکردنی نایاسایی سەرمایەو پاراستنی بەکاربەران و پاڵپشتیکردنی پیشەسازی نیشتمانی تاوتوێ کرا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٠/٣١