‎لیژنەی دارایی جەخت لە سه‌ر پێویستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکاتەوە

‎ڕۆژی سێشەممە 29/8/2023، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی باج، بەڕێز عەلی وەعد عەلاوی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر کارەکانی چاودێریکردن و بەدواداچوونی ئەو بەشانەی كه‌ سەر بەو لیژنەیەن.
‎لە میانەی میواندارییەکەدا، سەرۆکی لیژنەکە جەختیکردەوە لە سەر پێویستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پشت نەبەستن بە سەرچاوە نەوتییەکان و ئاماژەیكرد بە پشتبەستنی زۆرێک لە وڵاتان بە باج، لە کاتێکدا عێراق بە شێوەیەکی زۆر پشت بە نەوت دەبەستێت و جەختی لە گرنگی بە ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمی دەسەڵاتی باج و پارەدانی ئەلیکترۆنی کردەوە، بۆ بەدەستهێنانی بازدانێکی جۆرایەتی بە زیادکردنی داهات.
‎لیژنەکە گوێی لە ژمارەیەک بیرۆکەو پێشنیار گرت بۆ بەشداریکردن لە ڕێکخستنی کاری باج، جگە لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی بەڕێوەبردنی دەبنەوە، گرنگترینیان شکستی هەندێک لە کۆمپانیاکانە لە گەڕاندنەوەی ئەو باجانەی وەریانگرتووە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەری گشتی باج ئاماژەی بە تەرکیزکردنی هەوڵەکان کرد، بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دەسەڵات و هەروەها چاککردنەوەی بەڕێوەبردنی لقەکانی.
‎بەڕێز عەلی وەعد پێداچوونەوەی بە ڕێژەی گەشەکردن کرد لە زیادکردنی دەستکەوتەکانی کۆکردنەوەی باج بۆ ژمارەیەک پارێزگا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی پێشوو.
‎هەروەها بابەتی هەموارکردنەوەی یاساکان لەسەر ئۆتۆماتیکیکردنی سیستەمی دیجیتاڵی باج گفتوگۆی لەسەر کرا، چونکە پێویستی بە یاسادانان هەیە، بەڕێوەبەری گشتی باج ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی‌ هەموارکردنی یاساکە پێشکەشکراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ دەنگدان و کۆتایی هێنان بە سیستەمی کاغەز .
‎لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی ڕوونیکردەوە کە بەدواداچوون بۆ کارەکانی باج دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی کە بەشدارن لە پەرەپێدانی سیاسەتی دارایی و دەستگەیشتن بە سیستەمێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٩