اللجنة الماليةلیژنه‌كان

‎لیژنەی دارایی تاوتوێی‌ هه‌مواركردنی‌ بڕگه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ بریکاری وەزارەتی نەوت ده‌كات

‎لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەو ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکانی دیکەی پەرلەمان، لە بارەگای لیژنە میوانداری بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و پسپۆر باسم محەمەد خضیر و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی سەلام حەمدان داغر و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری عەلا ئەلیاسری و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازاڕی نەوت خچیر عەباس كرد بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنی بڕگەکانی بودجەی گشتی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە.
‎لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەکە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردەوە و جەختی لەسەر گرنگی کۆبوونەوەکە و پێویستی وەبەرهێنانێکی باشتر کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر گۆڕانکارییەکی گونجاو لەنرخی نەوت و جەختی لەگرنگی هەموارکردنەوەی بڕگەی هەناردەکردنی نەوت لەبودجەدا کردەوە، بۆ تاوتوێکردنی گرێبەستەکانی پەیوەست بەتێچووی بەرهەمهێنان و ئاماژەی بەجیاوازی لەسروشت و میکانیزمەکانی دەرهێنانی نەوت لەکێڵگە جیاجیاکاندا کردەوە و ڕوونیکردەوە کە لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەن دەکات بۆ تاوتوێکردن.
‎لیژنەکە ژمارەیەک پرسیاری سەبارەت بە پێوەرە سەرەکییەکانی پەیوەست بە تێچووی بەرهەمهێنان و پێدانی پارەی تەرخانکراو و ڕادەی پابەندبوون بە مەرجەکانی گرێبەستەکە خستەڕوو، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر داڕشتنی هەموارکردنێک کە دادپەروەری لە دابەشکردنی سەرچاوەکاندا بەدەست بهێنێت، لەڕێگەی شیکردنەوەی داتاکان و گونجاندنی گرێبەستەکان بەپێی پێداویستییە نیشتمانییەکان.
‎لای خۆیەوە بریکاری وەزارەتی نەوت پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەت و پەرلەمان کرد، بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و باسی لەدۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لەنێوان ناوەند و هەرێم و میکانیزمەکانی دیاریکردنی تێچووی بەکارخستن و وەبەرهێنان کرد و جەختی لەگرنگی گەیشتن بەڕێککەوتنێک کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات و دادپەروەری لەدابەشکردنی سەرچاوەکاندا بەدیبهێنێت.
‎لە کۆتاییدا ئەندامانی لیژنەکە سەرنجی خۆیان لەسەر دۆسیەکە خستەڕوو و جەختیان لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو کردەوە، بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری لەدابەشکردنی داهاتی نەوت و سەقامگیریی ئابووری و دەستەبەرکردنی مافەکان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١٢/١