لیژنەی دارایی باس لە پڕۆژەی‌ یاسای لێخۆشبوونی باج دەکات

‎لیژنەی دارایی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە بەڕێز ئەحمەد مەزهەر جبوری و ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، ڕۆژی یەکشەممە 13/8/2023 سەبارەت بە پڕۆژە یاسای لێخۆشبوون بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە باج و کرێ و هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی ژمارە 767 ی ساڵی 1987 و ڕاپۆرتی لە سەر یاسای پەسەندکردنی حسابی کۆتایی بۆ ساڵی 2012.
‎لە میانەی کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی خۆی بەڕێوەچوو، لیژنەکە تێبینیەکانی خۆی دەربارەی پڕۆژەی‌ یاساکە دەربڕی، لەوانە لێخۆشبوون لەو کۆمپانیا بیانییانەی کە پرۆژەکانی گەشەپێدان لە عێراق جێبەجێ دەکەن لە هەموو پابەندبوونێک.
‎هەروەها لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی خۆی دەربارەی یاسای پەسەندکردنی هەژماری کۆتایی تاوتوێکرد، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی بودجەی گشتی فیدراڵی و ئاشکراکردنی گرنگترین پێشێلکارییەکان لەلایەن یەکەکانی خەرجکردن و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان لە جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی داهاتوودا.
‎لیژنەکە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان و شیکردنەوەی کۆتایی و خەمڵاندنەکانی داهاتی نەوت و بودجەی نا نەوتی ئەنجامداو تێبینیەکانی خۆی پێشکەش کرد، پێش پێشکەشکردنی پڕۆژەکە بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ تەواوکردنی پرۆسە یاساییەکان.

 

‎ئەنجوومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/١٣