لیژنەی دارایی ئامادەیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی خۆی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

‎لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی ئەندازیار عەتوان ئەلعەتوانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوە بە خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بە وردی، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە تەواویان بکات و دڵنیا بێت لەوەی کە تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ هەموو کەرتەکان دەدۆزرێتەوە.
‎دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە تیایدا وەزیرە پەیوەندیدارەکان میوانداری کران، لیژنەکە خەریکە ئەرکی گفتوگۆکردن و پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانی ئەم خشتانە تەواو دەکات بە پێی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023-2024-2025).
‎لیژنەی دارایی ئامادەیی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو تایبەت بە پەسەندکردنی خشتەی بودجەو هاوپێچەکان.
‎سەرۆکی لیژنە وتی ” ئێمە پەرۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی بتوانێت پلان و بەرنامەکانی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی جێبەجێ بکات بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر دراوە.”
‎لیژنەکە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ حکومەتە خۆجێییەکان نوێ كردەوە لەڕێی زیادکردنی تەرخانکردنی داراییان و دڵنیابوون لە بەردەوامی دارایی پڕۆژەکان، بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری لە هەموو پارێزگاکاندا.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٥/٣١