لیژنەی خوێندنی باڵای پەڕلەمان ۆرکشۆپێک سەبارەت بە هەموارکردنی یاسای وەزارەتی خوێندنهوه ڕێكدهخات
بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی و هەردوو جێگرەکهی، لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی دکتۆرمزاحم خهیات، سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، ڕۆژی یەکشەممە، ۆرکشۆپێکی ڕێکخست سهبارهت به هەموارکردنی نۆیەمی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە (٤٠) لە ساڵی١٩٨٨دا.
لە سەرەتای کارەکانی ۆرکشۆپەکەدا کە لە هۆڵی شەبیبی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بەسترا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامە بەڕێزەکان و دکتۆرحامد خەڵەف ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی باڵا بۆ گەشەپێدانی فێرکردن لە عێراق و دکتۆڕحەیدەرعەبد زەهد بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ کاروباری توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆ و ڕاگری کۆڵیژەکان. لیژنەی خوێندنی باڵای پەڕلەمانی سوپاس و ڕێزی پێشکەش بە خاتوونان و بەڕێزان ئامادەبوان كرد، بۆ بهشداریكردنیان لە ۆرکشۆپەکەدا بۆ پێگەیاندنی سهرنج و تێبینیهكانیان سەبارەت بە هەموارکردنی بڕگەومادەکانی ێاساکەو ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم ۆرکشۆپە درێژبوونەوەی زنجیرەیەک لە ۆرکشۆپەکان و کۆبوونەوەکانە لە نیوان لیژنەی خوێندنی باڵای پەڕلەمانی و کادیری پێشکەوتوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵادا، بۆ یەکگرتن و پێگەیشتنی بیرۆکەکان سەبارەت بە هەموارکردنی یاساکە.
ههروهها لیژنە جهختیكردهوه کە ئەو بینینێکی ڕوونی هەیە بۆ بهڕەسەنکردنی خوێندنی باڵا لە عێراقدا، لە ڕێگهی دەرکردنی یاسای نوێ یان هەموارکردنی ێاساکانی پێشوو بۆ ئەوەی وەڵامی ئارەزوو و خواستهكان بداتەوەو هاوشان ڕۆیشتنی لە گەڵ گۆڕانکاریە زانستیەکان لە سەر ئاستی جیهاندا، ههروهها ئامادهبووان پێیان لە سەر ئەوەداگرت کە لیژنەکە سوورە لە سەر هەستانی بە ڕۆڵی چاودێری و یاساییەکەی ڵە میانی هەستانی بە سەردانە مەیدانیەکان بۆ وەزارەت و زانکۆکان و چاوپێکەوتن بە کادیرەکانیان و ئامادەکردنی ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکان کە دەنێردرێت بۆ وەزارەت .
ههر له ۆركشۆپهكهدا لیژنەکەی خوێندنی باڵای پەڕلەمان دەستپێشخەرییهكهی حکومەت بۆ بەڕێکردنی (٥٠٠٠) نێردەری خوێندن بۆ ساڵانی داهاتوو و ڕۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵای لە هەموارکردنی یاساکەو پێکهێنانی دەستەیەک بۆ توێژینەوەی زانستی بهرزنرخاند.
هەر لەم ڕووەوە بەڕێزان و ئامادەبووان جەختیان لە پێویستی گرنگیپێدان بە گەشەپێدان وڕەسەنایەتی کردنی فێرکڕدنی باڵا لە عێراقدا کردەوە، له گهڵ گرنگیپێدان بە بابەتی توێژینەوەی زانستی و پاڵپشتیی پێکهێنانی دەستەی توێژینەوەی زانستی کە لە یاساکەدا هاتووە و ڕاهاتنی بابەتی نازناوی زانستی لە دەستەکەدا، سەرەڕای پێویستی ههبوونی پاڵپشتی داڕایی بەو شێوەیەی کە پشتیوان وهاندەر دەبێت بۆ توێژەرو داهێنەرەکان، لە گەڵ داواکاری بۆ چاو پێداخشاندنەوە بە بابەتی هەڵوەشاندنەوەی دەستەی فێرکردنی هونهری، چونکە فێرکردنی هونهری لقێکی بناغەییە بۆ بازاڕی ناوخۆیی بە شارەزاییە جیاوازەکان و جەختکردنەوە لە سەر پێویستیی شیکردنەوەو ڕوونکردنەوەی گەورەتر سەبارەت بە ئەنجومەنی ئەمیندارەکان کە نیاز هەیە بۆ پێکهێنانی ئەوەی کە پەێوەندی هەیە بە دانانی سیاسەتە باڵاکانی زانکۆکان و هەڵبژاردنی سەرۆکە باڵاکان تیایاندا.
لەلای خۆیەوە لیژنەی خوێندنی باڵای پەڕلەمانی ئاماژەیدا بە پێویستی بەردەوامبوونی تاوتوێ و وتووێژو ئامادەیی بۆ گوێگرتن و تاوتوێی هەموو پێشنیارەکان کە پێشکەشکراون ئەوانەی کە دەتوانن یاساکە پێبگەیەنن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/٨/٢٠٢٣