لیژنەی خوێندنی باڵای پەڕلەمان میوانداری ستافی كارمهندانی پێشکەوتووی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات
لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار مزاحم خەیات سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، ڕۆژی سێشەممە، میوانداری بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کاروباری توێژینەوەی زانستی دکتۆر حەیدەر عەبد فەههد و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەتەکە کرد.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لیژنەی خوێندنی باڵای پەڕلەمان جهختیكردهوه لە سەر پێویستی گرنگیپێدان بەڕەسەنایەتی زانستی و گەڕانەوەی دەستەی فێرکردنی باڵاو چڕکردنەوەی هەماهەنگی لە نیَوان لیژنەی فێرکردن و وەزارەتدا.
هەر لەم ڕووەوە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ژمارەیەک تەوەری گرنگ کرا، لەوانە بابەتی گەڕانەوەی ئەو كهسانەی فایلەکانیان داخراوە لە خوێندنی باڵاداو ئەو ڕێژانەی کە وەزارەت بەکاری دەهێنێت لەم ڕووەوەوە .
لەلایەکی دیکەوە لە کۆبوونەوەکەدا باسی بابەتی تاقیکڕدنەوەی هەڵسەنگاندن بۆ کۆمەڵەی پزیشکی كرا، ئەوەی کە بریتیە لە کۆڵیژەکانی پزیشکیی گشتی و ددان و دەرمانخانەو برینپێچی لە گەڵ تاقیکردنەوەکانی پزیشکی و کۆڵیژەکانی ڕێگا پزیشکیەکان و ئاماژەكرا به گرنگی گرتنەخۆی تایبەتمەندیەکانی یاساو ئەندازیاری لە تاقیکردنەوە هەڵسەنگاندنەکاندا لە میانی قۆناغی داهاتوودا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پلانی وەزارەت سەبارەت بە ڕەسەنایەتیی گۆفارە زانستیەکان كرا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/٧/٢٠٢٣